Meny Sök
Sök på EU-upplysningen

Vanliga sökord

Inga vanliga sökord hittades. Pröva att skriva klart ditt sökord och klicka på sökknappen.

Artiklar om EU

Inga artiklar hittades

Frågor och svar om EU

Inga frågor och svar hittades

یەکێتی ئەورووپا چۆن کاریگەری هەیە؟

ئەگەر مرۆڤ بیەوێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ناو یەکێتی ئەورووپا هەبێت، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت پەیوەندی بە یەکێک لەوانەی کە کار لەگەڵ دۆزەکانی- یەکێتی ئەورووپا دەکەن، یاخود بڕیاری لەسەر دەدەن بگرێت.

پەرلەمانتارە ئەورووپییەکان. لە پەرلەمانی ئەورووپیدا ئەندامی سویدیشی تێدایە کە لەگەڵدان وە کاریگەریان لەسەر بڕیارەکانی – یەکێتی ئەورووپا هەیە. زانیاری پەیوەندیکردنی ئەوانە لێرەدا هەیە. www.europaparlamentet.se ئەوەش دەکرێت کە پەیوەندی بە نووسینگەی ئاگاداری پەرلەمانی ئەورووپی لە سوید بکرێت بە وە پۆستی ئەلەکترۆنی لای خوارەوە08-562 444 55 ژمارە تەلەفۆن Contact.

ئەندامانی پەرلەمان. ئەندامانی پەرلەمانی سوید لە سوید یاساکان دادەڕێژن وە ڕاوبۆچوون بە حکومەت دەدەن لە پێش بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەورووپا. لەم ماڵپەڕەدا ئەدرەسی ئەو ٣٤٩ ئەندامە وە هەمو پارتە سیاسیەکانی تێدایە. www.riksdagen.se.

وەزیرەکانی ناو حکومەت. وەزیرە سویدیەکان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەورووپادا دەکەن کە تێیدا بڕیار لەسەر یاسا تازەکانی – یەکێتی ئەورووپا دەدەن. لێرەدا زانیاری پەیوەندیکردن بە هەمو وەزیرانی حکومەتەوە هەیە. www.regeringen.se.

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا. کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا دەیەوێت کە زووربەی کات ڕاوبۆچوونی خۆی بۆ ڕەشنووسی یاساکان هەبێت. یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەورووپی دەتوانن لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکی هاوڵاتیانەوە کۆمیسیۆنەکە هانبدەن بۆ پێشنیار لەسەر یاسا. مرۆڤ دەتوانێت پەیوەندی بە نووسینگەی کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا لە سوید بکات. ژمارە پۆستی- ئەلەکترۆنی Contact 08-562 444 11تەلەفۆن ec.europa.eu/sverige/index_sv.htm. ئەدرەسی وێب

ڕێکخراوەکان. زۆر ڕێکخراو لەسەر ئاستی ئەورووپی هاریکاری دەکەن بۆ ئەوەی کاریگەریان لەسەر یەکێتی ئەورووپا هەبێت.

Senast uppdaterad: 2013-11-22

Hade du nytta av denna information?

När du svarar på frågan ovan samtycker du också till att cookies används. Inga personuppgifter lagras. Mer om cookies.