Meny Sök
Sök på EU-upplysningen

Vanliga sökord

Inga vanliga sökord hittades. Pröva att skriva klart ditt sökord och klicka på sökknappen.

Artiklar om EU

Inga artiklar hittades

Frågor och svar om EU

Inga frågor och svar hittades

کاتێک یەکێتی ئەورووپا بڕیاردەدات

ئەنجوومەنی ئەورووپی – کۆبوونەوەی لووتکەیی سەرۆکەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا

ئەنجوومەنی ئەورووپا هێڵەکانی ئاراستەکردن بۆ هاریکاری دوور مەوداتری یەکێتی ئەورووپا دەکێشێت، بەڵام هیچ بڕیار لەسەر ڕێساکانی – یەکێتی ئەورووپا ناگرێت. ئەم کۆبوونەوە لووتکەییانە ساڵی چوارجار دەکرێن. ئەگەر پێویستی کرد کۆبوونەوەیەکی لووتکەیی زیادە سازدەکرێت.

ئەنجوومەنی ئەورووپی لە سەرۆکێک، سەرۆک – وە سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا هەروەها سەرۆکی کۆمیسیۆن پێکهاتوە. ئەنجوومەنی ئەورووپی سەرۆکەکەی بۆ دووساڵ و نیو هەڵدەبژێرێت.

کارەکە چۆن دەڕوات کاتێک یەکیتی ئەورووپا بڕیاردەگرێت؟

سوید وە وڵاتە ئەندامەکانی تر پێکەوە لەسەر ڕێسا تازەکانی یەکێتی ئەورووپا بڕیاردەگرن. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە سوید دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی یەکیتی ئەورووپا هەبێت.، بەڵام لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا دەبێت سوید دوای بڕیاری یەکێتی ئەورووپا بکەوێت، با سوید خۆشی نەیەوێت.

کارەکە بەم شێوەیە دەڕوات، کاتێک سوید وە وڵاتانی تری ئەندام لەسەر ڕێسای تازەی یەکێتی ئەورووپا کۆک دەبن:

1. کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا یاسایەکی تازە پێشنیار دەکات

ئەرکی کۆمیسیۆنی – یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە یاسای تازە پێشنیار بکات. هەموو وڵاتانی ئەندام یەک ئەندامیان لە کۆمیسیۆنەکەدا هەیە. ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە دەبێت باشی هەموو ئەورووپا لەبەرچاوبگرن وە نوێنەرایەتی هەریەک لە وڵاتی خۆیان نەکەن.

2. حکومەت وە پەرلەمان هەڵوێست دەگرن

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا پێشنیارەکانی خۆی بۆ هەمو وڵاتانی ئەندام دەنێرێت. لە سوید بۆ حکومەت وە پەرلەمان دەڕوات. حکومەت پەرلەمان لە بۆچوونی خۆی بۆ پێشنیارەکە ئاگادار دەکاتەوە وە بۆچوونەکانی پەرلەمانیش بۆ پێشنیارەکان وەردەگرێت. ئەوە حکومەتە کە لە زمانی سویدەوە دەدوێت یان بڵێین نوێنەرایەتی دەکات.

3. پەرلەمانی ئەورووپی بڕیار دەدات

پەرلەمانی ئەورووپی لەگەڵدایەو بڕیار لەسەر یاسا تازەکانی یەکێتی ئەورووپا دەدات. ئەندامەکان لە هەڵبژاردنی گشتیدا هەڵبژاردە دەکرێن وە ٢٠ لەوانە لە سوید هەڵبژاردە کراون.

پەرلەمانی ئەورووپی پێکەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لە زووربەی دۆزەکاندا بڕیار دەدەن. لە هەندێک دۆزدا پەرلەمانی ئەورووپی بڕیار نادات. ئەوە بۆ نموونە سیاسەتی ئاسایش – وە دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەگرێتەوە.

4. ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دەدەن

حکومەتی سویدی وە هەمو حکومەتەکانی تر لەناو ئەندامانی - یەکێتی ئەورووپادا بە یەک وەزیر بەشداری لە ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپادا دەکەن. ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر یاسا تازەکانی – یەکێتی ئەورووپا دەدات.

حکومەتی سوید گفتووگۆی پێشوەختی لەسەر پێشنیارەکان لەگەڵ پەرلەماندا کردوە.

5. سوید یاساکە دەخاتەئاراوە

کاتێک کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر یاسایەکی تازە دەرکرد، ئەوا دەبێت سوید وە وڵاتە ئەندامەکانی تر یاساکە بخەنەئاراوە. هەندێک جار پەرلەمانی سوید پێویستی بە گۆڕانکاریکردن لە یاسا سویدیەکاندا هەیە بۆئەوەی لەگەڵ یاساکانی یەکێتی ئەورووپادا بگونجێن. لە دۆخی تردا یاساکانی یەکێتی ئەورووپا ڕاستەوخۆ کاری پێدەکرێت.

پەرلەمان پێداچوونەوە دەکات

لەپاڵ پێداچوونەوە وە بۆچوون دەربڕین لای حکومەت، ئەوا پەرلەمان هەروەک چۆن پەرلەمانی وڵاتەکانی تری – یەکیتی ئەورووپا، ئەرکێکی پێسپێردراوی تریان هەیە. کاتێک کە یەکێتی ئەورووپا یاسای تازە لە هەندێک بواری دیاریکراودا پێشنیار دەکات ئەوا دەبێت پەرلەمانی وڵاتە ئەندامەکانی تر پێداچوونەوە (تێڕوانین) لەسەر ڕێساکان بکەن کە ئایا لەسەر ئاستی هەمو یەکێتی ئەورووپا پێویستن یاخود هەر وڵاتە بەتەنیا بۆخۆی بڕیاری لەسەر بدات. پێداچوونەوەکە دەکرێت بگاتە ئەوەی کە کۆمیسیۆن دەبێت چاو بە پێشنیارەکەیدا بخشێنێتەوە.

چی ڕوودەدات ئەگەر سوید دوای ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپا نەکەوێت؟

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکات کە ئایا وڵاتەکان دوای بڕیارەکانی یەکێتی ئەورووپا دەکەون. ئەگەر کۆمیسیۆنەکە پێی وابێت کە سوید دوای یاساکان ناکەوێت ئەوکاتە کۆمیسیۆن دەتوانێت سوید بە دادگەی یەکێتی ئەورووپا بدات.

ئەوکاتە ئەرکی دادگەی یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە ئەگەری سەرپێچی سوید بۆ ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپا یەکلا بکاتەوە. دادگەکانی سویدیش دەتوانن ڕووبکەنە دادگەی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بەوەی کە ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپا چۆن لێکبدرێنەوە.

ئەگەر مرۆڤ پێیوابو کە سوید یاخود وڵاتێکی تری ئەندام دوای ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپا ناکەوێت، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت لەسەر ئەمە شکایەت لای کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا بکات.

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا

ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە دەبێت وابکەن کە باشی هەمو یەکێتی ئەورووپا ڕەچاو بکەن نەوەک

هەریەکەو نوێنەرایەتی وڵاتی خۆی بکات.

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا بۆ پێنج ساڵ لەلایەن حکومەتەکانی وڵاتانی ئەندامەوە هەڵدەبژێردرێت.

پەرلەمانی ئەورووپی دەبێت کۆمیسیۆنی – یەکێتی ئەورووپا پەسەند بکات.

پەرلەمانی ئەورووپی

هەمو پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی ئەورووپی دەکرێت.

هاوڵاتیانی هەریەک لە وڵاتەکان بەدەنگدان ئەندامەکان هەڵبژاردە دەکەن.

وڵاتانێ کە دانیشتوانیان زۆرترە نوێنەریشیان زۆرتر دەبێت لەچاو وڵاتانێ کە دانیشتوانیان

کەم بێت.

ئەنجوومەنی وەزیران

ئەو وەزیری کە لە حکومەتدا بەرپرسیارە لەو پرسە بەشداری لە ئەنجوومەنی وەزیراندا دەکات. ئەگەر بۆ نموونە دۆزی ژینگە لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەدا بێت ئەوا وەزیری ژینگەیە کە لەگەڵدا دەبێت.

ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت لە زووربەی دۆزەکاندا بڕیار بدات کاتێک کە زووربە لەگەڵ پێشنیارەکەدا بوون. لە هەندێک دۆزی دیاریکراودا دەبێت هەمو وەزیرەکان لەسەر بڕیارەکە کۆک بن.

دادگەی – یەکێتی ئەورووپا

دادگەی – یەکێتی ئەورووپا لە هەر وڵاتێکی یەکێتی ئەورووپاوە یەک دادوەری هەیە.

دادوەرەکان لەلایەن حکومەتەکانی وڵاتانی ئەندامەوە بۆ شەش ساڵ هەڵبژاردە دەکرێن.

Senast uppdaterad: 2013-11-22

Hade du nytta av denna information?

När du svarar på frågan ovan samtycker du också till att cookies används. Inga personuppgifter lagras. Mer om cookies.