Meny Sök
Sök på EU-upplysningen

Vanliga sökord

Inga vanliga sökord hittades. Pröva att skriva klart ditt sökord och klicka på sökknappen.

Artiklar om EU

Inga artiklar hittades

Frågor och svar om EU

Inga frågor och svar hittades

بەکورتی سەبارەت بە یەکێتی ئەورووپا EU

سوید لە ١٩٩٥ وە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا دایە. وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە دۆزی لێکجیاوازدا هاوکاری دەکات وە زۆر لەوانە کاریگەریان لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان هەیە. لێرەدا پووختەیەکی کورتکراو سەبارەت بەوەی کە یەکێتی ئەورووپا بەچییەوە خەریکە، چۆن یەکێتی ئەورووپا بڕیار دەگرێت وە سەبارەت بە ڕۆڵی سوید لە یەکێتی ئەورووپا دا دێت. ئەوە ئەوەش لەخۆی دەگرێت کە تۆ چۆن دەتوانیت کاریگەریت لەسەر یەکێتی ئەورووپا هەبێت.

بەشێکی گەورەی کاری یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ئاسانکردنی بازرگانیە لە نێو ولاتانی ئەندامدا. مەبەست لە هاوکاری یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە سەفەرکردن ، گواستنەوە بۆ وە خوێندن لە وڵاتێکی ئەورووپی تر ئاسان بن. ئێستا بۆ نموونە، هاوڵاتیانی یەکێتی ئەورووپا دەتوانن لە وڵاتێکی تری ئەورووپی، بەبێ هیچ مۆڵەتێکی کارکردن یان مانەوە کار بکەن. یورۆ دراوی نزیکەی نیوەی وڵاتە ئەورووپییەکانە.

وڵاتانی ئەندام

وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپادا لە کاتی لێکجیاوازدا چوونەتە ناو یەکێتی ئەورووپاوە:

1952 بەلچیک، فەرەنسا، ئیتالیا، لوکسمبورگ، ئەڵمانیا

1973 دانمارک، ئیرلاندا، بریتانیا

1981 یۆنان

1986 پورتوگال، ئیسپانیا  

1995 فینلەندا، سوید، نەمسا

2004 قوبروس، ئیستلاند، لێتلاند، لیتاون، ماڵتا، پۆلۆنیا، سلۆڤێنیا، سلۆڤاکیا، چیک، هەنگاریا 

2007 بولگاریا، ڕۆمانیا

2013 کروواتیا

سەبارەت بە زانیاریپێدان لەسەر - یەکێتی ئەورووپا

زنیاریپێدان لەسەر- یەکێتی ئەورووپا لەلایەن پەرلەمانی سویدەوە ئەرکی پێسپێردراوە کە زانیارییەکی فرەلا وە بێ لایەن سەبارەت بە یەکێتی ئەورووپا، ئەندامێتی سوید وە کاری یەکێتی ئەورووپا لە پەرلەماندا پێشکەش بکات. مرۆڤ دەتوانێت بە ئێمەوە، بە تەلەفۆن، پۆستی ئەلەکترۆنی، یان نامە پەیوەندی بگرێت:

پێگەی وێب: www.eu-upplysningen.se

پۆستی ئەلەکترۆنی: Contact

ژمارەی تەلەفۆن: 020-250 000 (هەینی-دووشەممە 11-9)

ئەدرەسی پۆست: EU-upplysningen, Sveriges riksdag, 100 12 Stockholm

Senast uppdaterad: 2013-11-22

Hade du nytta av denna information?

När du svarar på frågan ovan samtycker du också till att cookies används. Inga personuppgifter lagras. Mer om cookies.